سووریا وەڵامی هێرشە مووشەکییەکانی ئیسرائیل دەداتەوە

سووریا وەڵامی هێرشە مووشەکییەکانی ئیسرائیل دەداتەوە

نیسان 9, 2023 13:38
سووریا وەڵامی هێرشە مووشەکییەکانی ئیسرائیل دەداتەوە
0

لایک

وەزارەتی بەرگری سووریا رایگەیاندووە، وەڵامی هێرشە مووشکیەکانی ئیسرائیل دەدەینەوە، بەشێک لە مووشەکەکان ئیسرائیلمان خستووەتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگری سووریا لە هەژماری تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، کاتژمێر 5:00ی بەیانی ئەمڕۆ، ئیسرائیل بە ژمارەیەک مووشەک هێرشێکی ئاسمانی لە باشووری سووریا ئەنجامداوە و سیستەمی بەرگری وڵاتەکەش توانویەتی وەڵامی هێرشەکە بداتەوە و بەشێک لە مووشەکەکان بخاتە خوارەوە.

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا هۆکاری هێرشەکەی بڵاویکردووە و رایگەیاندووە، بۆردومانی بنکەیەکی سوپای سووریا و سیستەمی راداری سەربازی و شوێنی تۆپخانەکانی سوپای سووریا کردوە.

ئەم هێرشەی ئیسرائیلیش دوای ئەوەدێت کە شەوی رابردوو سێ مووشەک لە ناو خاکی سووریاوە ئاراستەی ناوچەی بەرزاییەکانی جۆلان کراون، بۆیە ئیسرائیل لە رێگەی هێرشێکی ئاسمانییەوە وەڵامی ئەو هێرشەی دایەوە.

لە راگەیەندراوەکانیاندا هیچ کام لەو وڵاتانە ئاماژەیان بە زیانی گیانی لە هێرشەکان نەکردووە، چونکە بە پێی میدیا جیهانییەکان هێرشەکان تەنها زیانی ماددییان هەبووە.

En az 10 karakter gerekli