بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، کەشی ئەمڕۆ چوار شەممە، 27-11-2024، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان، ئەگەری هەیە کەمێک بەفر ببارێت. لە سەنتەری پارێزگاکان و سەرجەم ناوچە جیا جیاکانی دیکەی هەرێم، تاوەکو کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری باران بارینی پچڕ پچڕی هەیە. لە کاتەکانی ئێوارە کەشەکە جێگیر دەبێت و کاریگەری ئەم شەپۆڵە باران بارینەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردبوو کۆتایی دێت و ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆڕێت.
لەبارەی کەشی سبەینێ پێنجشەممەش، 28-11-2024، ئاماژە بەوە کراوە “ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت، نزمترین پلەکانی گەرما لەکاتەکانی بەیانی بە چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ سفر پلەی سیلیزی یان بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت .”
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 13 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 11 پلەى سیلیزى
دهۆک: 10 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 12 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى
سۆران: 10 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى