12 پەرلەمانتار بایکۆتی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • 12 پەرلەمانتار بایکۆتی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەکەن

12 پەرلەمانتار بایکۆتی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
12 پەرلەمانتار بایکۆتی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەکەن
0

لایک

ئەمڕۆ کۆتایی بە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان- عێراق دەهات، بەڵام پێشتر بە دەنگی زۆرینە، تەمەنی درێژکرابووەوە. دوای دەستلەکارکێشانەوەی فراکسیۆنەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و نەوەی نوێ، ئەمڕۆ فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری و پێنج پەرلەمانتاری دیکە رایانگەیاند، بڕیاریان داوە بایکۆتی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 06-11-2022، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە ناوی ئەو 12 پەرلەمانتارەوە قسەیکرد و وتی، “وەکو ناڕەزاییەک دژی درێژکردنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان پێکەوە بڕیاریانداوە بە “کشانەوە و موقاتەعەکردن لە پەرلەمان بۆ ئەوەی نەبینە بەشێک لەوکارە نایاساییەی دەسەڵات دەیکات”.

عەبدولستار مەجید ئەوەشی راگەیاند، ئەوان پێکەوە دەبن و لە داهاتوودا بە هاوبەشی کاردەکەن بۆ ئەوەی زوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.