سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگهیاند، ئەو هێرشانە شەرمەزار دەکات کە کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردووهتە ئامانج و بە کردەوەیەکی قبوڵنەکراوی دەزانێت کە گرژییەکانی ناوچەکە گەورەتر دەکات، دهشڵێت، “بە توندی سهركۆنهی ئەو هێرشانە دەکەین کە شارەکانی عێراق دەکەنە ئامانج”.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، بە توندی سهركۆنهی ئەو هێرشانە دەکات کە شارەکانی عێراق دەکەنە ئامانج، پێشێلکارییەکانی ئاسمانی عێراق پێشێلکردنی یاسا و نۆرمە نێودەوڵەتییەکان و پێشێلکردنی ئاسایش و سەروەری وڵاتانه.
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئەو هێرشانە شەرمەزار دەکات کە کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردووهتە ئامانج و بە کردەوەیەکی قبوڵنەکراوی دەزانێت کە گرژییەکانی ناوچەکە گەورەتر دەکات و بەرەو بارودۆخێکی مەترسیداری دهنێت، کە خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیریی گەلانی ناوچهكه ناگهیهنێت.
ئهوهش هاتووه، “ئێمە داوای وەستاندنی خێرای ئەو هێرشانە و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ و دیپلۆماسی دەکەین، بەوپێیەی ئەوە تاکە چارەسەرە کە گەرەنتی گەیشتن بەو بڕیارانە دەکات کە ئاسایش و سەقامگیری گەلان بپارێزێت و ناوچەکە لە گرژیی زیاتر و کاردانەوەی مەترسیدار بپارێزێت”.
سهرۆكایهتی كۆماری عێراق له راگهیهندراوهكهدا دهڵێت، “هەڵوێستی پتەوی عێراق دوپاتدەکەینەوە لە بەرامبەر هەر پێشێلکارییەکی سەروەری دەوڵەت یان بەکارهێنانی هێز لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان، ڕێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی دەوڵەتان پرەنسیپێکی بنەڕەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە کە ناتوانرێت لە هیچ بارودۆخێکدا پشتگوێ بخرێت”.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه، بەردەوامی ئەو هێرشانە کاردانەوەی مرۆیی و ئەمنی جددی دەبێت، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەت ڕێکخراوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە هەنگاوی بەپەلە بنێن بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتر، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی”.