بافڵ تاڵەبانی: داوا لە جیهان دەکەین هەوڵەکانیان یەکبخەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان

بافڵ تاڵەبانی: داوا لە جیهان دەکەین هەوڵەکانیان یەکبخەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان

ئازار 1, 2026 17:45
بافڵ تاڵەبانی: داوا لە جیهان دەکەین هەوڵەکانیان یەکبخەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان
0

لایک

بافڵ تاڵەبانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌باره‌ی كوژرانی خامنه‌یی له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاڕاستەی گەلی ئێران و کەسوکاری دەکەن و  “داوا لە جیهان دەکەین هەوڵەکانیان یەکبخەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەڕانەوە بۆ دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەکان”.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ١ت ئاداری ٢٠٢٦، بافڵ جەلال تاڵەبانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی كوژرانی عه‌لی خامنه‌یی رایگه‌یاند، “بەداخەوەین بۆ شەهیدبوونی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرکردەی دیاری جیهانیی ئیسلامی، بۆ ئەم ماتەمە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی گەلی ئێران و کەسوکاری بەڕێزیان دەکەین”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، “لەم دەرفەتەدا داوا لە جیهان دەکەین هەوڵەکانیان یەکبخەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەڕانەوە بۆ دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەکان کە تاکە رێگای سەقامگیرییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

سوپای پاسدارانی ئێران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای وڵاتەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگه‌یاند، “شەهیدبوونی سالاری شەهیدانی شۆڕشی ئیسلامی و نائیبی بەهەقی حەزرەتی وەلیعەسر، ئیمام خامنەیی لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا، لە ئوممەتی ئیسلام و گەلی گەورەی ئێران پیرۆزبایی و سەرەخۆشی دەکەین”.

En az 10 karakter gerekli