ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغداد.
ئەحمەد سەحاف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، هاکان فیدان ئەمڕۆ دەگاتە بەغداد و لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە و دواتریش سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی سەردانەکە ئاماژەی بەوە داوە “لە نێوان 22ـی ئاب بۆ 24ـی ئاب، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغداد و هەولێر دەکات”.