نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بەبۆنەی یادی 53 ساڵەی رێککەوتننامەی 11ی ئادار پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: رێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئازار، له‌و دۆخ و هاوكێشه سه‌خت و ئاڵۆزه ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تييانه‌ى ئه‌وسادا، سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره و گرنگترين به‌ڵگه‌نامه‌ى فه‌رميى دانپێدانراوه كه به‌شێك له مافه‌كانى گه‌لى كوردستانى ناساند.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئه‌مڕۆ له يادى په‌نجا و سێهه‌مين ساڵه‌يدا، به شكۆوه ڕێككه‌وتنامه‌ى 11ى ئازارى 1970ى شۆڕشى ئه‌يلوول به ڕێبه‌رايه‌تيى بارزانيى نه‌مر، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق، به بير ده‌هێنينه‌وه. سڵاو و دروود بۆ گيانى هه‌موو شه‌هيدانى كوردستان و ئه‌و قاره‌مانانه ده‌نێرين كه به‌شدارييان له شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوودا كرد.
رێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئازار، له‌و دۆخ و هاوكێشه سه‌خت و ئاڵۆزه ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تييانه‌ى ئه‌وسادا، سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره و گرنگترين به‌ڵگه‌نامه‌ى فه‌رميى دانپێدانراوه كه به‌شێك له مافه‌كانى گه‌لى كوردستانى ناساند و ڕه‌وايه‌تيى دۆزه‌كه‌ى به جيهان گه‌ياند. بووه بنه‌ماى سه‌ره‌كيى هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى دواترى گه‌لى كوردستان هه‌ر له ڕاپه‌رينه‌وه تا دامه‌زراندنى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و فيدراڵى.
رێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئازار، چاره‌سه‌رێكى نموونه‌يى بوو كه ده‌يتوانى عێراق و گه‌له‌كه‌ى به ته‌واوى به‌ره‌و چاره‌نووسێكى گه‌شتر ببات و بيكاته يه‌كێك له وڵاتانى پێشكه‌وتووى ناوچه‌كه و جيهان. به‌ڵام په‌شيمانبوونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق و هه‌ڵبژاردنى لۆژيكى هێز له جياتى هێزى لۆژيك، له شه‌ڕ و مه‌ينه‌تى و دواكه‌وتن و به‌فيڕۆدانى سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندييه‌كانى وڵات زياتر، هيچى ديكه‌ى بۆ عێراق نه‌هێنا. تا ئێستاش عێراق هه‌ر باجى ئه‌و هه‌ڵه‌يه ده‌دات.
له‌م ياده‌دا داوا له هه‌موو هێز و لايه‌نه عێراقى و كوردستانييه‌كان ده‌كه‌م كه په‌ند و وانه له‌و مێژووه وه‌رگرن و هه‌موومان سوود له هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو ببينين. ده‌وڵه‌مه‌ندى و توانا ماددى و مرۆيييه‌كانى عێراق بۆ پێشخستنى وڵات و خۆشگوزه‌رانيى هاووڵاتييان بقۆزينه‌وه. پێكه‌وه كار بكه‌ين و مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق و سيستمى فيدراڵى و سه‌روه‌رى و ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات بپارێزين. هه‌موومان به يه‌كترقبووڵكردن، لێبورده‌يى، پێكه‌وه‌ژيان، يه‌كڕيز و ته‌با، پێكه‌وه بۆ بنياتنانى وڵاتێكى ئاوه‌دان، خۆشگوزه‌ران و به‌هێز و بۆ داهاتوويه‌كى باشتر كار بكه‌ين.
شكۆدار بێت يادى ڕێككه‌وتنى 11ى ئازارى 1970.
سڵاو له گيانى شه‌هيدان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
11ى ئازارى 2023
هاوکات مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە ساڵرۆژی رێککەوتنامەی 11ـی ئاداردا پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا باسی لەوەکرد، ئەو رێککەوتنامەیە دەسکەوتێکی گرنگە و بەڵگەنامەیەکی مێژووییە.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم:
ئه‌مڕۆ یادی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئادار دەکەینەوە، کە پەنجا و سێ ساڵ لەمەوبەر، حکومەتی عێراق ناچار بوو، بە هۆی بەرگری و خۆراگری خەڵکی کوردستان لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕێبەرایەتی بارزانیی نەمر، ئەو ڕێککەوتنە واژۆ بکات و دان بە هەندێک لە داخوازییەکانی گەلی کوردستاندا بنێت.
ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970، دەسکەوتێکی گرنگی گەلی کوردستانە و بەڵگەنامەیەکی مێژووییە، لە سەر سەرکەوتنی خواستی خەڵکی کوردستان و پەیامە ئاشتیخوازانەکەی، کە هەمیشە ویستویەتی لە ڕێگەی دانوستان و گفتوگۆ و ڕێگەچارەی ئاشتیانە، کێشەکان چارەسەر بكرێن. بەڵام بەداخەوە حکومەتی ئەوکاتی عێراق ، لە بەڵێن و ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ سەرکردایەتی کوردستان پاشگەز بووەوە و دەستی بە هێرش و پەلاماردانی کوردستان کردەوە و سەرەنجام بە هۆی سیاسەتی شەڕانگێزانەی ڕژێمی عێراقەوە، هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی ، ڕووبەڕووی شەڕ و وێرانکاری و کارەساتی گەورە بوونەوە ، کە تا ئێستاش خەڵکی هەرێمی کوردستان ، بە دەست ئەم تاوانانە دەناڵێنن و قەرەبووش نەکراونەتەوە،
لەم یادەدا، هەڵوێستی خۆمان لە داکۆکیکردن و دەستبەردارنەبوون لە مافە دەستوورییەکانمان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و ئاشتیانە و لە سەر بنەمای دەستوور، دووپات دەکەینەوە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
11ی ئاداری 2023