شەقامێکی سەرەکیی هەولێر دادەخرێت

شەقامێکی سەرەکیی هەولێر دادەخرێت

ته‌مموز 30, 2023 23:52
شەقامێکی سەرەکیی هەولێر دادەخرێت
0

لایک

هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتییانی شاری هەولێر دەکاتەوە کە شەقامی 30 مەتریی هەولێر لە سبەیەوە تاوەکو کاتێکی نادیار دادەخرێت.

لە سبەی دووشەممەوە 31ـی 07ـی 2023 شەقامی بازنەیی 30 مەتریی هەولێر تاوەکو کاتێکی نادیار دادەخرێت، هاتووچۆی هەولێر لەمبارەیەوە ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە “سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران ئاگادار دەکەینەوە، کە لە سبەیەوە تاوەکو کاتێکی نادیار بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە شەقامی بازنەیی 30 مەتری، ئەو بەشەی کە دەکەوێتە نێوان گازینۆ عەنتەر تاوەکو وچواڕیانی کوردوعەرەب سایدی ناوەوە بەڕووی شوفێران دادەخرێت.

هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە لە ماوەی داخستنەکەدا شوفێران وەکو بەدیل، دەتوانن شەقامی 60 مەتری و شەقامە لاوەکییە هاوتەریبەکانی دیکە بەکاربێنن.

En az 10 karakter gerekli