سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە میدیاکانی زانیاری نوێ لەبارەی ناردنی مووچە لە بەغدادەوە ئاشکراکرد.
سروە محەمەد ئاماژەی بەوە دا، لە دوایین سەردانیاندا شاندی هەرێم داوای مووچەی مانگەكانی 7 و 8ـی لە بەغداد كردووە و لەبەرامبەردا پێشنیازی ناردنی بڕە پارەیەك بۆ هەرێمی كوردستان كراوە، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە حكومەتی عێراق داوای رادەستكردنی تەواوی داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان دەكات، كە ئەوەش پێچەوانەی رێككەوتنەكانە و دەبوو 50%ی داهاتی نانەوتی هەرێم بگەڕێتەوە بۆ عێراق.
جەختی لەوەش کردەوە، بەپێی زانیارییەكانمان بەغداد زیاتر لەوەی رێككەوتنی لەسەركراوە و داوادەكات، هەرچەندە پێشتر رێككەوتن كراوە حكومەتی عێراق ئامادەنییە مووچەی دوو مانگ بنێرێت كە لە هەرێمی كوردستان دوو مووچە نەدراوە، ئێستا عێراق داوای 100%ی داهاتی هەرێم دەكەن و هەناردەی نەوتیش راگیراوە ناتوانرێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابینبكرێت.
ئاشكراشیكرد، بەپێی زانیارییەكانمان محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق هاتووەتە سەر هێڵ و بەڵێنیداوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت.
سروە محەمەد وتیشی، “بابەتی مووچە بەم شێوەیە چارەسەر نابێت و دەبێت هەرێم و بەغداد چارەسەری بنەڕەتی بۆ ئەم كێشانە بدۆزنەوە، چونكە هەرێم بەتەنها داوای مووچە ناكات و داوای پشكی هەرێم لە یاسای بودجە دەكات كە مانگانە دەبێت زیاتر لە یەك ترلیۆن و 200 ملیار دیناری بۆ رەوانە بكرێت”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت