بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، پارێزگای زیقار پشووی فەرمی بۆ سبەی یەکشەممە راگەیاند.
محەممەد هادی، پارێزگاری زیقار رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، سبەی لە تەواوی دامودەزگاکان، جگە لە دەزگا ئەمنی و نەخۆشخانەکان پشووی فەرمییە.
ئاماژەی بەوەش کرد، تەواوی رۆژانی دیکەی ئەم هەفتەیە دەوامی فەرمانبەران بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کەمدەکرێتەوە و بەڕێوەبەرانی دامودەزگاکان سەرپشکن لەوەی ئەو کاتژمێرە لە سەرەتا یاخود کۆتایی دەوام کەمبکەنەوە.
هاوکات ئەمڕۆ لە پارێزگای دیالەش، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، ماوەی دەوامی فەرمانبەران لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا بۆ نیوە کەمکراوەیەوە و چاوەڕێ دەکرێت لە چەند شارێکی دیکەی ناوەڕاست و باشووری عێراق پشوو رابگەیەندرێت.