کەشناسیی هەرێم، رایگەیاند ئەمڕۆ و سبەی خۆڵبارین دەبێت لە بەشێکی هەرێمی کوردستان.
ئەمـڕۆ یەکشەممە 10ـی ئەیلوولی 2023، کەشناسیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و سنووری دەڤەری گەرمیان دەبێت. پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ 1 بۆ دوو پلە دادەبەزێت.
لەبارەی کەشوهەوای سبەی دووشەممەوە کەشناسی دەڵێت، “ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 1 بۆ 2 پلە دادەبەزێت.”