“ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد گەورەن و بۆ چارەسەرکردن بڕیاری سیاسی پێویستە”

“ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد گەورەن و بۆ چارەسەرکردن بڕیاری سیاسی پێویستە”

ئه‌یلول 12, 2023 11:46
“ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد گەورەن و بۆ چارەسەرکردن بڕیاری سیاسی پێویستە”
0

لایک

رۆژنامەی سەباح-ی نیمچە فەرمی ئاشکرایدەکات، ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد گەورەن و چارەسەركردنیان بڕیاری سیاسی دەوێت، بەهۆی ئەوەی هەرێم پارەیەکی زۆری عێراق قەرزارە.

رۆژنامەی سەباح لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بڵاویکردووەتەوە، “تەواوی دۆسییەکانی نەوت و دەروازە سنووریەکان و ئەو دۆسیانەی پەیوەستن بە داهات و پارە لە نێوان هەرێم و بەغداد ناكۆكییان لەسەرە. ده‌شڵێت، “حكومه‌تی فیدڕاڵی فشاری ده‌ره‌كی ره‌تده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌رێم په‌نای بۆ ببات و ته‌نها چاره‌سه‌ریش پێدانی ئه‌و داهاته‌ نه‌وتی و نانه‌وتییانه‌ی هه‌رێمه‌ كه‌ قه‌رزاری به‌غدایه‌”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “حكومەتی فیدڕاڵ تەواوی داهاتە نەوتی و نانەوتیەكانی لەسەر هەرێم حساب كردووە، هەرێمیش دانی پێدانانێت، بۆیە تەنها بڕیاری سیاسی ئەو پرسە یەكلایی دەکاتەوە”.

لای خۆیەوە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “له‌ یاسای بودجه‌دا نه‌هاتوه‌ كه‌ پاره‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت ته‌نها ئاماژه‌ به‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ناتوانێت یاسا پێشێل بكات، به‌ڵام قه‌یران و نه‌هامه‌تی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كه‌مده‌كه‌ینه‌وه‌”.

En az 10 karakter gerekli