هێڵی ئاسمانی عێراقی خزمەتگوزارییەکی نوێ رادەگەیەنێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هێڵی ئاسمانی عێراقی خزمەتگوزارییەکی نوێ رادەگەیەنێت

هێڵی ئاسمانی عێراقی خزمەتگوزارییەکی نوێ رادەگەیەنێت

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، بە نیازن لە کۆتایی ئەمساڵدا خزمەتگوزاریی بلیتبڕینی ئەلیکترۆنی بۆ گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراق، کارابکەن.

ئاب 21, 2023 11:45
هێڵی ئاسمانی عێراقی خزمەتگوزارییەکی نوێ رادەگەیەنێت
0

لایک

مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە راگەیاند، لە کۆتایی ئەمساڵدا گەشتیاران دەتوانن بە شێوەی ئەلیکترۆنی حجزبکەن و بلیتببڕن. ئاماژەی بەوەش دا، گەشتیاران چیتر پێویست نەکات سەردانی کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی بکەن بۆ بلیتبڕینی گەشتەکانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات.

جەختی لەوەش کردەوە، لە ماوەی مانگی ئەیلولی داهاتوودا فڕۆکەیەکی نوێ لەلایەن هێڵی ئاسمانی عێراقییەوە دێتە ریزی خزمەتگوزاریی ئاسمانییەوە، هاوشێوەی 11 هاوتاکەی لە جۆری بۆینگ و ئێرباس دەخرێتەکار. راشیگەیاند، “هێڵی ئاسمانیی عێراقی تاکە هێڵە لەسەر ئاستی جیهان هیچ کێشەیەکی ئاسمانی لەکاتی گەشکردندا تۆمار نەکردوە، جگە لەوەی رۆڵی سەرەکی لە چەندین بواردا بینیوە، وەک گواستنەوەی توشبوانی شێرپەنجە و بریندارەکانی هێزە چەکدارەکان، جگە لە کەمکردنەوەی نرخی بلیتەکان بۆ کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت بە رێژەی 50%، سەرباری ئەوەی هێڵەکە پشت بە سیستمێکی دارایی خۆیی دەبەستێت”.

 ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەو ئاسانکارییانەی لەو هێڵەدا بەردەستن بۆ سەرنشین، لەلایەن هێڵە ئاسمانییەکانی دیکەی وڵاتانی جیهان بەردەست نین. هێڵی ئاسمانی عێراقی بێبەرامبەر گواستنەوەی تەرمی هاوڵاتی عێراقی لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ ناوخۆ، ئەنجامدەدات”.

مەیسەم سافی وتیشی، “ئەگەر هێڵی ئاسمانیی نیشتمانیی عێراقی سەقامگیری دارایی و داهاتی بەرز فەراهەمبێنێت، ئەوا کاردەکات لەپێناو کەمکردنەوەی کرێی بلیتی گەشتەکانی کە بەشێکی خەڵکی بە گرانبەها ناویدەبەن بەراورد بە هێڵی دیکەی ئاسمانی، لە کاتێکدا خزمەتگوزاری ئەو هێڵانە بەو خزمەتگوزارییانە ناپێورێن کە لە نێو فڕۆکەخانەی نیشتمانیی عێراقیدا دابینکراون، لە رووی میوانداری، دابینکردنی ژەمەکانی نانخواردن و ئاسایش، جگە لەوەی سەرجەم فڕۆکەکانی هێڵە ئاسمانییەکە مۆدێرنن و لە ساڵی 2023دا، دەستبەکاربوون”.

En az 10 karakter gerekli