سوودانی: کۆتایی بە هەژاری دەهێنین

سوودانی: کۆتایی بە هەژاری دەهێنین

ئه‌یلول 26, 2023 11:44
سوودانی: کۆتایی بە هەژاری دەهێنین
0

لایک

سوودانی، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی زه‌ناشناڵ وتی “ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی له‌ بودجه‌ی سێ ساڵه‌ی هه‌ژاریدا هاتووه‌، به‌سه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵدا به‌ شێوه‌یه‌كی ڕیشه‌یی كۆتایی به‌ ڕێژه‌ی هه‌ژاری له‌ عێراقدا بهێنێت”.

سەرۆکوەزیرانی عێراق له‌باره‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر بە دینار ئاماژەی بەوە دا، “بانكه‌ ئه‌هلیه‌كان دۆلار له‌ بانكی ناوه‌ندی وه‌رده‌گرن و له‌ بازاڕه‌كاندا ده‌یفرۆشن، بۆیه‌ سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت”.

لەبارەی دۆخی ئەمنی و ناکۆکییە سیاسییەکانیش رایگەیاند، “كاتێك دۆخی ئه‌منی عێراق له‌گه‌ڵ كۆنتڕۆڵكردنی داعش تێكه‌ڵ بوو، ته‌واوی ناوچه‌كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر بوو و ملیۆنان كه‌س ده‌ستیان به‌ كۆچكردن كرد، بۆیه‌ ده‌بێت سه‌قامگیری عێراق بپارێزرێت. ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كانیش له‌ چوارچێوه‌ی سروشتی خۆیاندان و په‌نابردن بۆ دادگای فیدڕاڵی نیشانه‌یه‌كی ته‌ندروسته‌ بۆ سیستمی سیاسی”.

زیاتر وتی “هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌كانی ئه‌مڕۆ باس له‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و په‌ره‌پێدانی ئابووری ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی باسه‌كه‌ له‌سه‌ر تائیفه‌گه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی و پێكهاته‌كان بوو، زیاتر له‌ 300 لایه‌نی تۆماركراو له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان خۆیان كاندید ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش نیشانده‌رێكی ته‌ندروسته‌ بۆ سه‌قامگیری”.

باسی له‌وه‌شكرد،”یاسای پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی باس له‌ هه‌ژاری فره‌ڕه‌هه‌ند ده‌كات، له‌ ساڵی 2023دا، چوار ملیار دۆلار بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ژاری ته‌رخانكراوه‌، هاوكاریی نه‌ختینه‌یی هه‌یه‌ بۆ خوێندكارانی قوتابخانه‌ و كۆلێژ و منداڵانی خێزانه‌ هه‌ژاره‌كان بۆ ڕێگریكردن له‌ میراتبونی هه‌ژاری له‌ناو خێزانه‌كه‌دا”.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “كارتی به‌شه‌خۆراك به‌ كوالیتییه‌كی دیاریكراو به‌سه‌ر هه‌موو هاوڵاتیاندا دابه‌شده‌كرێت، هه‌روه‌ها كارتێكی كوالێتی به‌رزتر هه‌یه‌ كه‌ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا دابه‌شده‌كرێت كه‌ له‌ تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هاتووه‌”.

سه‌باره‌ت به‌ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی محه‌مه‌د شیاع سوودانی رایگەیاند‌، “به‌های دۆلار په‌یوه‌ندی به‌ چاكسازییه‌ تایبه‌ته‌كانی كه‌رتی بانكی و داراییه‌وه‌ هه‌یه‌، حكومه‌تیش سه‌ره‌ڕای تێچووی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستی به‌ جێبه‌جێكردنی چاكسازییه‌كان كردوه‌، به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌هاكه‌شی، شه‌ڕێكه‌ له‌ نێوان ئه‌و وڵاته‌ی كه‌ ده‌یه‌وێت مامه‌ڵه‌ی دروست سه‌قامگیر بكات و گروپێك كه‌ پێشتر له‌سه‌ر دۆلار ده‌ژیان، بانكه‌ ئه‌هلیه‌كان دۆلار له‌ بانكی ناوه‌ندی وه‌رده‌گرن و له‌ بازاڕه‌كاندا ده‌یفرۆشن، بۆیه‌ سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت”.

En az 10 karakter gerekli