پارێزگارى بانکى ناوەندى ئاشکرایکردووە کە عێراق بەهیچ شێوەیەک کێشەى پارەى نەختینەیی نییە و مانگانە 43 ترلیۆن دیناری لەبەردەستە کە ئەو بڕە پارەیە بەردەوام جوڵەدەکات.
سۆران عومەر، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، لە زارى عەلى عەلاق، پارێزگارى بانکى ناوەندى بڵاویکردوەتەوە؛ عێراق بە هیچ شێوەیەک کێشەى پارەى نەختینەیی نییە.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە کە وەزارەتى دارایی عێراق مانگانە بڕى 43 ترلیۆن دینارى لەبەردەستە و بەردەوام ئەم پارەیە جوڵەدەکات.
لەسەر هەمان پرس، دوێنێ چوارشەممە غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لێدوانیدا و رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک نەناردنی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێم پەیوەندی بە نەبوونی پارەی نەختینەوە نییە، بەڵکو دواکەوتنەكەی پەیوەندی بەو داواکارییانەوە هەیە کە دادگای فیدراڵی و وەزارەتی دارایی عێراق ئاراستەی حکومەتی هەرێمیان کردووە و جێبەجێنەکراوە.