وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، “رۆژى 6ى نیسان تیروپشک بۆ ژمارەى لیست و بەربژێرەکان دەکەین”.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیاکانی رایگەیاند، “کۆمیسیۆنى باڵای سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان پابەندە بە خشتەى ئامادەکارییەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان”.
جومانە غەلای وتیشی: “کۆمیسیۆن بەشێوەیەکى شەفافانە و بێلایەنانە بەردەوامە لەکارەکانى” دەشڵێت: “دوو هاوپەیمانى و 10 حیزب و 54 بەربژێرى سەربەخۆ لە کۆمیسیۆن خۆیان تۆمارکردووە”.
جومانە غەلای راشیگەیاند، “رۆژى 6ى نیسان تیروپشک بۆ ژمارەى لیست و بەربژێرەکان دەکەین”.
لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە، رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024، وەک رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە.