زانیاری نوێ لەبارەی وادەی ناردنی مووچەی مانگی تەمموز راگەیەندرا
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • زانیاری نوێ لەبارەی وادەی ناردنی مووچەی مانگی تەمموز راگەیەندرا

زانیاری نوێ لەبارەی وادەی ناردنی مووچەی مانگی تەمموز راگەیەندرا

ئاب 2, 2024 11:37
زانیاری نوێ لەبارەی وادەی ناردنی مووچەی مانگی تەمموز راگەیەندرا
0

لایک

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتوو پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی تەمموز لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانەبكرێت.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە میدیاکانی راگەیاند، دوای دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی عێراق، چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتوودا بەغداد دەستبكات بە ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە و وتیشی، “گرفتی مووچە بەپێی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵ و رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەركراوە و هیچ گرفتێك لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا نییە”.

En az 10 karakter gerekli