واده‌ی زانكۆلاین درێژكرایه‌وه‌

واده‌ی زانكۆلاین درێژكرایه‌وه‌

ئه‌یلول 30, 2024 11:35
واده‌ی زانكۆلاین درێژكرایه‌وه‌
0

لایک

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ماوه‌ی زانكۆلاین بۆ پێنج رۆژی دیكه‌ درێژده‌كاته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “له‌پێناو پێدانی ده‌رفه‌تی زیاتر به‌ ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی بۆ ئه‌وانه‌ی تاكو ئێستا فۆڕمی (زانكۆلاین) یان پڕنه‌كردۆته‌وه‌ یان ته‌واویان نه‌كردووه‌، بڕیاردرا ماوه‌ی زانكۆلاین بۆ پێنج رۆژی دیكه‌ واته‌ تاوه‌كو كاتژمێر 12:00ی شه‌وی شه‌ممه‌ له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه‌ رۆژی 5ی 10 بۆ ده‌رچوانی قۆناغی دوانزه‌ی ئاماده‌یی درێژبكرێته‌وه‌”.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پێدانی ده‌رفه‌تی زیاتر به‌ ده‌رچوان، كه‌ به‌هه‌ر هۆكاربێت نه‌یانتوانیوه‌ فۆرمی زانكۆلاین پڕبكه‌نه‌وه‌، له‌ ئێستادا ده‌توانن سودمه‌ندبن له‌م ده‌رفه‌ته‌و فۆرمی زانكۆلاین ته‌واو بكه‌ن.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا باسی له‌وه‌شكردوه‌، تاوه‌كو پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (71%)ی ده‌رچوانی ئه‌مساڵ داواكارییان له‌ ڕێگه‌ی زانكۆلاین پێشكه‌ش كردووه‌، واته‌ 39 هه‌زار ده‌رچوی ئه‌مساڵ و شه‌ش هه‌زار ده‌رچوی ساڵانی پێشو تاكو ئێستا داواكارییان پێشكه‌ش كردووه‌.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دوپاتیشیده‌كاته‌وه‌، “ئه‌مه‌ دواین ده‌رفه‌ته‌و چیتر ماوه‌ی زانكۆلاین درێژناكرێته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ داوا له‌ ده‌رچوانی قۆناغی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ده‌كه‌ین، كه‌ تا ئێستا فۆڕمی زانكۆلاین یان پڕنه‌كردۆته‌وه‌، پێویسته‌ له‌ماوه‌ی ئه‌و پێنج رۆژه‌دا په‌له‌بكه‌ن و ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ پڕكردنه‌وه‌و ته‌واوكردنی فۆرمی زانكۆلاین”.

En az 10 karakter gerekli