بەپێى ئەو خشتەیەى وەزارەتى دارایی بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ بە وەزارەتى تەندروستى، دابەشکردنى مووچەى مانگى تەمموز دەستپێدەکات.
هەر بەپێى خشتەکە، سبەینێ سێشەممە، وەزارەتى پێشمەرگە و لیواکان و یەکەکانى 70 و 80 مووچەکانیان وەردەگرن و لە رۆژى 8/10/2023 بە خانەنشینى پێشمەرگە کۆتایی بە دابەشکردنى مووچە دێت.
وەزارەتى دارایی لەبارەى پشووى رۆژى چوارشەممەوە، رایگەیاند کە لەو رۆژەدا مووچەى فەرمانبەران دابەش دەکرێت و پشووەکە نابێتە رێگر، لەو رۆژەدا هەریەکە لە وەزارەتەکانی، پلان دانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، مووچەکانیان وەردەگرن.