ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و باس لە رەوشی كارەبا دەكات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و باس لە رەوشی كارەبا دەكات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و باس لە رەوشی كارەبا دەكات

كانونی یه‌كه‌م 13, 2023 11:33
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و باس لە رەوشی كارەبا دەكات
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە، 13ـی کانوونی یەکەمی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەكات و تیایدا چەند بابەتێک تاووتوێ دەكرێن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، بڕگەیەكی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە هەڵسەنگاندنی ڕێكارەكانی فریاگوزاریی شارستانی و لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانی ڕووداوی ئـــاگرکەوتنەوە لە باڵەخـــانەكەی ئیـــدارەی ســەربەخۆی ســـۆران كە لە 8ـی ئەم مانگەدا ڕووی دا و بـــووە هـــۆی گیانلەدەستدانی 14 کەس و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە.

لە بڕگەیەكی تری كۆبوونەوەكەدا، بڕیاری كۆتایی لەسەر ڕاپۆرتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە پرسی زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خستنەڕووی ڕاسپاردە و چارەسەرەکان دەدرێت، کە لە کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیراندا خرابووە ڕوو و بڕیاردان لەسەر ڕاپۆرتەکە بۆ کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیە دواخرابوو.

دوابڕگەی كۆبوونەوەكە، تاوتوێكردنی راپۆرتێکی وەزیری كارەبای هەرێم دەبێت لەبارەی رەوشی كارەبا و گرفتی کوژانەوەی گشـتیی سیستمی کارەبا و هەوڵی وەزارەت بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان و گەڕانەوەی كارەبا. هەر پەیوەست بەو پرسە بەرنامەی پریپەید و نرخەكەی تاووتوێ دەكرێت.

En az 10 karakter gerekli