دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، لەسەر داوای دەستەی ژینگە ڕەسمی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی بە رێژەی لە 100% هەڵگیرا.
راشیگەیاندووە، كە “سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌نوسراویان ژماره (12015) له 5ی 9ی 2024، داوا له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، كه كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن بۆ هه‌ڵگرتنی ڕه‌سمی گومرگی له‌سه‌ر هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی به‌ڕێژه‌ی (100%) له‌چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی بره‌ودان به‌ڕێكاره‌كانی پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.”
لە راگەیەندراوەکەدا هاتوو کە ده‌سته‌ی ژینگه به‌نوسراوی ژماره 202 م له29/11/2023 وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌مان داوای كردبوو ، له‌هه‌مان نوسراویشیدا ده‌سته‌ی ژینگه داوای كردووه وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوو جۆری ئۆتۆمۆبیلی كاره‌بایی و هایبرێد له (كرێی تابلۆ) ببه‌خشێت ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌نوسراویان ژماره (12288) له (11/9/2024) نوسراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كردووه بۆ به‌خشینی هه‌ردوو جۆری ئۆتۆمۆبیلی كاره‌بایی و هایبرێد له (كرێی تابلۆ).