كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ به‌فر و بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ به‌فر و بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت

كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ به‌فر و بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت

شوبات 5, 2024 11:28
كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ به‌فر و بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت
0

لایک

کەشناسی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند و دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 05-04-2024، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە راگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، کەشی ئەمڕۆ دووشەممە، 05-04-2024، بەم  شێوەیە دەبێت: لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت. لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ، نمە باران لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت و، بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبێت.

لەبارەی کەشی سبەی سێشەممەش، 06-02-2024، کەشناسی دەڵێت، “ئاسمان لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان هەور دەبێت. لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە نمە باران دەبارێت و، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانیش بەفر بارین بەردەوامی دەبێت. پاشان کاریگەری دابارین لاواز دەبێت کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە. لەکاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری دروستبوونی تەم لە سنووری پارێزگای دهۆک  و هەندێک لە ناوچەکانی باکووری پارێزگای هەولێر  هەیە”.

En az 10 karakter gerekli