ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران سووربوونی حكومەتی ناوەند لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچە لە هەرێم دووپاتدەكاتەوە و دەشڵێت، لە سەرەتای ساڵی داهاتوو 700 ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێم رەوانە دەكرێت.
موعین کازمی، ئهندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگهیاند، سەرۆكوەزیرانی عێراق سوورە لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچە بۆ ئەوەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی سەرجەم پارێزگاكانی عێراق لە وادەی خۆیدا مووچە وەربگرن.
وتیشی، “بەغداد بەردەوامدەبێت لەسەر ناردنی قەرزی دیکە بۆ هەرێم تا ئەوکاتەی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەکرێت”.
كازمی باسی لەوەشكردووە، لە سەرەتای ساڵی نوێدا 700 ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێم رەوانە دەكرێت.