بوومەلەزرەی مەغریب.. ژمارەی گیانلەدەستدان هەزار و 300 کەسی تێپەڕاند

بوومەلەزرەی مەغریب.. ژمارەی گیانلەدەستدان هەزار و 300 کەسی تێپەڕاند

ئه‌یلول 9, 2023 23:27
بوومەلەزرەی مەغریب.. ژمارەی گیانلەدەستدان هەزار و 300 کەسی تێپەڕاند
0

لایک

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی مەغریب، ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانیان لەدەستداوە بۆ هەزار و ٣٠٥ کەس بەرزبووەتەوە و نزیکەی دوو هەزار کەس بریندارن.

وەزارەتی ناوخۆی مەغریب رایگەیاند، ئاماری گیان لەدەستدانی بومەلەرزەکەی ئەمڕۆی مەغریب گەشیوەتە هەزار و ٣٠٥ کەس هەروەها هەزار و ٨٣٢ کەس برینداربوون.

هاوکات شا محەمەدی شەشەم پادشای مەغریب ئاماژەی بەوەکرد، سێ رۆژ ماتەمینی لە تەواوی مەغریب رادەگەیەنرێت و ئاڵای مەغریب لەسەرجەم دام و دەزگاکان تا نیوە نزم دەکرێتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٢ پلەی رێختەر لە مەغریب روویدا و لە یەکەم کاتژمێری دوای بومەلەرزەکەدا زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.

En az 10 karakter gerekli