وەزارەتی دەرەوەی عێراق، باڵیۆزی سوید لە بەغداد، جێسیکا سڤاردسترۆمی بانگهێشتی وەزارەتەکە کرد سه‌باره‌ت به‌و كاره‌ی له وڵاته‌كه‌ی دژی قورئانی پیرۆز ئه‌نجامدرا.
وتەبێژی وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئەحمەد ئەس سەحاف، لە راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، باڵیۆزی سوید لە بەغدا، جێسیکا سڤاردسترۆم-یان بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بانگكردووه و سه‌ركۆنه‌ی رێگه‌دانیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی سویده‌وه به راستڕه‌وه توندئاژۆكان كردووه تاوه‌كو بتوانن قورئان بسووتێنن.
ئه‌حمه‌د سەحاف ئاشكراشیكرد، داوایان كردووه حکوومەتی سوید ئه‌و كاره دووبارەبووانه بووه‌ستێنێت.
لای خۆیه‌وه رێبه‌ری باڵای شیعه‌كانی عێراق، عەلی سیستانی له دژی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی له سوید ئه‌نجامدراوه، پەیامێکی بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان ناردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، قورئانی پیرۆز له‌چوارچێوه‌ی رێگه‌دانی پۆلیسی سویددا سووتێندراوه. جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه ئه‌و كرده‌وه‌یه هێرشكردنه سه‌ر پیرۆزیی زیاتر له دوو ملیار كه‌سه و زه‌مینه بۆ بیرۆكه‌ی رادیكاڵانه سازده‌كات.
عه‌لی سیستانی كرده‌وه‌كه‌ی سه‌ركۆنه كردووه و داوایكردووه به‌مه‌به‌ستی رێگرییكردن له كرده‌وه‌ی له‌وجۆره، رێوشوێن بگیرێته به‌ر.
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در، دوای ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی دژی قورئان ئه‌نجامدرابوو، داوای كرد باڵیۆزی سوید له عێراق ده‌ربكرێت و خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌كه‌یان له به‌غدا سازبكرێت.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، فایه‌ق زێدان فه‌رمانی كردبوو رێوشوێنه یاساییه‌كان بۆ هێنانه‌وه و دادگاییكردنی ئه‌و عێراقییه‌ی له ستۆكهۆڵم قورئانی پیرۆزی سووتاندووه، ده‌ست پێبكرێت.
لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا، پەنابەرێکی عێراقی بەناوی سەلوان مۆمیکا لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵم لە سوید، کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتاند.