ئێران: هیچ پارەیەکی بلۆککراومان نەماوە

ئێران: هیچ پارەیەکی بلۆککراومان نەماوە

ئاب 26, 2023 11:25
ئێران: هیچ پارەیەکی بلۆککراومان نەماوە
0

لایک

عەلی باقریی کەنی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دوای ڕێککەوتنیان لەگەڵ ئەمەریکا سەبارەت بە ئازادکرانی پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە کۆریای باشوور و عێراق، ئێستا وڵاتەکەیان هیچ پارەیەکی بلۆککراوی لە هیچ وڵاتێکی دیکە نەماوە.
عەلی باقریی کەنی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەفزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاند کە ئێران هیچ پارەیەکی بلۆککراوی لە هیچ وڵاتێک نەماوە.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ڕایگەیاندبوو لە بەرانبەر ئازادکردنی پێنج زیندانیی ئەمەریکی بە ڕەگەز ئێرانی لەلایەن کۆماری ئێسلامیی ئیرانەوە، شەش ملیار دۆلار پارەی بلۆککراوی ئەو وڵاتە لە کۆریای باشوور ئازاد دەکات.

عەلی باقریی کەنیش دەڵێت، بە پێی ڕێککەوتنی دوو وڵات، پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە عێراقیش ئازاد دەکرێت و ئەم پڕۆسەیە دەستیپێکردووە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بە بێ ئەوەی ئاماژە بە بڕی ئەو پارەیە بکات کە لە عێراق ئازاد کراوە، باسی لەوە کرد، لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا، زیاتر لە  حەوت ئەوەندەی ساڵی ڕابردوو پارەی بلۆککراوی ئێران لە عێراق ئازاد کراوە.

ڕەتیشیکردەوە وڵاتەکەی لە بەرانبەر ئازادکردنی زیندانییەکاندا پارە بلۆککراوەکانی وەرگرتبێتەوە و ڕایگەیاند بە ئەمریکییەکانیان گوتووە، “زیندانییەکان تەنیا لە بەرانبەر ئازادکردنی زیندانییە ئێرانییەکاندا ئازاد دەکەین نەک لە بەرانبەر پارەدا”.

عەلی باقری دەشڵێت، وڵاتەکەی لە ژمارەیەک وڵاتی دیکەش پارەی هەیە، بەڵام حکومەتی ئێران بڕیاری داوە جارێ پارەکەی لەو وڵاتانە بهێلێتەوە.

En az 10 karakter gerekli