وەزیری دارایی لەسەر مووچەی سێ مانگەکە زانیاری نوێ رادەگەیەنێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزیری دارایی لەسەر مووچەی سێ مانگەکە زانیاری نوێ رادەگەیەنێت

وەزیری دارایی لەسەر مووچەی سێ مانگەکە زانیاری نوێ رادەگەیەنێت

تشرینی دووه‌م 22, 2023 12:44
وەزیری دارایی لەسەر مووچەی سێ مانگەکە زانیاری نوێ رادەگەیەنێت
0

لایک

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تیمێکیان ئامادەیە بچێتەوە بۆ بەغداد بەمەبەستی دانوستان کردن لەسەر مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ و ئەوەشی خستەڕوو کە مانگی داهاتوو پڕۆژەی “هەژماری من” لە سلێمانی و دهۆك جێبەجێ دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان بووە لە چوارچێوەی یاسای بودجەدا جێبەجێی کردووە.

لەبارەی مووچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ و كێشه‌ی موچه‌، ئاوات شێخ جه‌ناب باسی له‌وه‌كرد، “ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمه‌ كۆتا میزانی موڕاجه‌عه‌ی ناردووه‌ و تیمیشی ئاماده‌یه‌ بچێته‌وه‌ بۆ دانوستان له‌سەر بابه‌تی مووچه‌، و ئه‌وه‌ی ئێمه‌ هه‌ستی پێده‌كه‌ین وه‌كو له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ڕێز سوودانی پێمان گه‌یشتووه‌ ئاماده‌یی هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم”.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی باسی لە پڕۆژەی “هەژماری من” کرد و رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا پڕۆژەکە لە هەولێر کۆتایی دێت و مانگی داهاتوو لە سلێمانی و دهۆکیش دەستپێدەکات. له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ئاینده‌دا ته‌واوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی تایبه‌تیش به‌ سیستمی هه‌ژماری من مووچه‌ وه‌رده‌گرن. 

En az 10 karakter gerekli