ناوی زیاتر لە چوار هەزار کەسی هه‌رێم بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ راگەیەندرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ناوی زیاتر لە چوار هەزار کەسی هه‌رێم بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ راگەیەندرا

ناوی زیاتر لە چوار هەزار کەسی هه‌رێم بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ راگەیەندرا

كانونی یه‌كه‌م 16, 2023 15:53
ناوی زیاتر لە چوار هەزار کەسی هه‌رێم بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ راگەیەندرا
0

لایک

ئه‌مڕۆ لە رێوڕەسمێکدا بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، لەسەر شاشە ناوی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد، کە لە تیروپشک بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ ناویان دەرچووە.

شێخ نیاز نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، ئەمساڵ بەناوی یەدەگەکانیشەوە کە ساڵانی پێشتر داواکارییان پێشکەشکردبوو، 121 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ حەج داواکارییان پێشکەش کردووە.

بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ چوار هەزار 685 کەس لە هەرێمی کوردستان ناویان گەراوەتەوە، کە ئەم ژمارەیە وەک پشکی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە.

جگە لەو کەسانەی ئەمساڵ داواکارییان پێشکەشکردووە، پێشتر ژمارەیەکی دیکە لە ساڵانی پێشتر ناوی خۆیان تۆمار کردبوو، کە بەهۆی کۆرۆناوە لە ساڵی 2019 نەیانتوانی حەج بکەن، کۆی گشتی پێشکەشکارانی پرۆسەی حەج لە هەرێمی کوردستان 121 هەزار کەس بووە.

شێخ نیاز نه‌قشبه‌ندی له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی: “ئەو کەسانەی ئەمساڵ ناویان دەرچووە تەنیا بۆ یەک ساڵە و وەک یەدەگ نامێننەوە بۆ ساڵی داهاتوو، چونکە پێشکەشکردنی ناوی حاجیان بۆ ساڵی داهاتوو دەبێتە ئۆنلاین”.

به‌وته‌ی ناوبراو، ژمارەی ئەو کەسانەی داواکارییان پێشکەش کردووە، بەراورد بەو ژمارەیەی وەک پشکی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە زۆرە، بەڵام بەشێوەیەک شەفاف بە تیروپشک ناوەکان رادەکێشران”.

بەکلیک کردن لەم لینکە دەتوانن بەدووای ناوە دەرچووەکان بگەڕێن:

https://drive.google.com/drive/folders/15YtIqlCoJZjTSlxvbdPGIUTZ4spMFcFf?fbclid=IwAR0SLD1unqIkwLWdxI0ahjA-NDVhNoaanLwV3F93bi2SEztMiJxF-qAnjSg

En az 10 karakter gerekli