هیچ بەربژێرێکی سەرۆکایەتیی ئێران 50%ی دەنگەکانی نەبردەوە و هەڵبژاردن چووە گەڕی دووەم

هیچ بەربژێرێکی سەرۆکایەتیی ئێران 50%ی دەنگەکانی نەبردەوە و هەڵبژاردن چووە گەڕی دووەم

حوزه‌یران 29, 2024 11:22
هیچ بەربژێرێکی سەرۆکایەتیی ئێران 50%ی دەنگەکانی نەبردەوە و هەڵبژاردن چووە گەڕی دووەم
0

لایک

دەستەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی ئێران ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەچێتە گەڕی دووەم، چونکە هیچ کاندیدێک دەنگی پێویستی بە دەست نەهێناوە و گەڕی دووەمی هەڵبژاردن لەنێوان مەسعود پزیشکیان و سەعید جەلیلی دەبێت.

بەگوێرەى ماددەکانى 12،13 و 14ى یاساى هەڵبژاردنەکانى ئێران، ئەگەر بەربژێرەکان لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێران نەتوانن دەنگى پێویست بهێنن، کە 50+1 ئەوا هەڵبژاردن دەکەوێتە خولى دووەم لەنێوان ئەو دوو کاندیدەى کە زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە لە خولى یەکەمدا.

بەگوێرەى یاساى کۆمیسیۆنى ئێران، ئەو کاندیدانەى کە بەشداردەبن لە خولى دووەمدا، کێیان زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت ئەوا پۆستى سەرۆککۆمارى ئێران وەردەگرێت.

هاوکات کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى ئێران وادەى بەڕێوەچوونى خولى دووەمى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێرانى دیاریکرد و بەگوێرەى کۆمیسیۆنەکە “رۆژى هەینى 5ـى تەممووزى 2024، هەڵبژاردنەکە بەڕێوەدەچێت”.

En az 10 karakter gerekli