دوای بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ قەدەغەکردنی 14 بانکی عێراقی لە مامەڵەکردنی بە دۆلار، بەهای دۆلار گەیشتە 152 هەزار دینار.
بەپێی شارەزایانی ئابووری، سزادانی 14 بانکی عێراقی لە لایەن ئەمریکاوە بە تۆمەتی ناردنی دۆلار بۆ ئێران، بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دادەبەزێنێت.
ئەمە لەکاتێکدایە زیاتر لە هەفتەیەکە بەهای 100 دۆلار لە سەرووی 148 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەمڕۆش گەیشتە 152 هەزار دینار.