بەغداد دەرفەتی دامەزراندن راگەیاند

بەغداد دەرفەتی دامەزراندن راگەیاند

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌رۆژی چواری ئه‌م مانگه‌وه‌ دەرفەتی دامه‌زراندن به‌شێوه‌ی گریبَه‌ستی كاتی ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی خوازیارن ببنه‌ پۆلیس.

ته‌مموز 2, 2023 21:48
بەغداد دەرفەتی دامەزراندن راگەیاند
0

لایک

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مرۆ عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆ له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری خۆبه‌خشی وه‌زاره‌ت كۆبوه‌ته‌وه‌و داوای لێكردوون دەرفەتی دامه‌زراندن بكه‌نه‌وه‌.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، بڕیاردراوه‌ له‌رۆژی چواری ئه‌م مانگه‌وه‌ دامه‌زراندن به‌شێوه‌ی گرێبه‌ستی كاتی بۆئه‌وانه‌ بكرێته‌وه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت ببنه‌ پۆلیس و دوای ڕاهێنان و بینینی خول ده‌كرێنه‌ پۆلیس.

بەگوێرەی یاسای بودجەی فیدڕاڵی 2023، لەمساڵدا زیاتر لە سێ هەزار كەس لەریزی هێزەكانی پۆلیس بەشێوەی گرێبەست و بۆ ماوەی سێ ساڵ دادەمەزرێندرێن، پاش ئەوەی مەشق و راهێنانیان پێدەكرێت ئەركیان پێدەدرێت.

En az 10 karakter gerekli