ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەشدەكرێت

ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەشدەكرێت

شوبات 6, 2024 11:33
ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەشدەكرێت
0

لایک

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك بەردەوامە.


بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 6ی2ی2024، مووچەی مانگی یەكی هەریەك لە وەزارەتەكانی پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سرووشتییەكان، گواستنەوەو گەیاندن، كشتوكاڵو سەرچاوەكانی ئاو،دابەشدەكرێت. 


رۆژی پێنج شەممە 1-2-2024 وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: ڕۆژی هەینی ڕێكەوتی 2024/2/2 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت و بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەكات و ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 2024/2/8 بە خانەنشینی پێشمەرگە كۆتایی دێت.

En az 10 karakter gerekli