حكومهتی عێراق 107 ملیار دیناری شایستە داراییەکانی جوتیارانی خسته سهر ههژماری دارایی ههرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ـی ئەیلولی 2023 نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم له راگهیهندراوێكدا ئاماژەی بەوە دا، “بڕەپارەیەکی ترخرایە سەرحسابی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان کە تایبەتە بە شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2023، كه 50 ملیار دیناری بۆ پارێزگای سلێمانی و 32 ملیار دیناری بۆ ههولێر و 25 ملیار دیناریشی بۆ پارێزگالی دهۆكه”.
نەوزاد کامیل راشیگەیاند، پاش تەواوبوونی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنم بە سایلۆکان.