پۆندی هەرەوەزی بۆ گوندنشینانی هەرێم دروست دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پۆندی هەرەوەزی بۆ گوندنشینانی هەرێم دروست دەکرێت

پۆندی هەرەوەزی بۆ گوندنشینانی هەرێم دروست دەکرێت

ئایار 25, 2023 13:22
پۆندی هەرەوەزی بۆ گوندنشینانی هەرێم دروست دەکرێت
0

لایک

حکومەتى هەرێم، بە هاوکاریى ڕێکخراوى یونیسێف، دەستپێشخەریى “پۆندى هەرەوەزی” بۆ پشتیوانیکردنى ماددی و تەکنیکی لە دروستکردنى پۆندی گلدانەوەى ئاو لە گوندەکانی کوردستان ڕادەگەیەنێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی، ئەو دەستپێشخەرییە کێشەى کەمئاوى و کاریگەرییەکانى وشکەساڵى کەمدەکاتەوە و دەبێتە سەرمایەیەکى نیشتیمانی بۆ گەشەپێدانى کەرتەکانى کشتوکاڵ و گەشتیارى.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پۆندانە لەسەر ڕێڕەوە ئاوییەکانى باراناو دروست دەکرێن بە مەبەستی نەهێشتنی زیان و مەترسییەکانی لافاو، هەروەها بوونی سەرچاوەیەکى گرنگی ئاو بۆ کەرتەکانى کشتوکاڵ، گەشتیاری و ئاودێرى.

ئەو پۆندە هەرەوەزییانە له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێنماییی پۆنده‌کان (ساڵی 2022) به‌ هاوبه‌شی لەنێوان حکومه‌ت، گوندنشین و جوتیاران دروست دەکرێن، بە مەرجێک کە سودی گشتی لەبەرچاو بگیرێت.

هه‌رێمی کوردستان بەهۆی گۆڕانی ئاوهەواوە رووبەڕوەی گرفت دەبێتەوە، وەکو دوباره‌بونه‌وه‌ی وشکه‌ساڵی، که‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ژێرزه‌وی و لێدانی زۆری بیره‌ قوڵه‌کان، به‌ گوێره‌ی ڕووپێوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی سه‌رچاوه‌کانی ئاو “نزیکه‌ی 800 گوند مه‌ترسیی وشکبونی سەرچاوەى ئاو و چۆڵبونیان له‌سه‌ره‌”.

ئەم پرۆژەیە، سنورێک بۆ‌ هەڵگۆزینی ئاوی ژێرزه‌وی دادەنێت و گلدانەوەى باراناو زیاتر دەکات، دەبێتە هۆکارێکیش بۆ مانەوەی گوندنشینان و چۆڵنەبوونى گونده‌کان.

حکومەتی هەرێم دەڵێت، لە کابینەیەدا رەزامەندی لەسەر دروستکردنی 41 پۆند دراوە، نۆ پۆند بەشێوەی (ppp) دروست کراوە، کە تێچوی دروستکردنی پۆندی لە 1.6 ملیار دینارەوە بۆ 0.8 ملیار دینار کەمکردوەتەوە هەروەها هەنگاوی بۆ ئەوە ناوە گوندەکان پێکەوە سەرچاوەی ئاوییان هەبێت.

En az 10 karakter gerekli