“تورکیا شەش مەرجی بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم خستووەتەڕوو”
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • “تورکیا شەش مەرجی بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم خستووەتەڕوو”

“تورکیا شەش مەرجی بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم خستووەتەڕوو”

سەباح سوبحی ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تورکیا شەش مەرجی بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان خستووەتەڕوو.

ئاب 27, 2023 11:42
“تورکیا شەش مەرجی بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم خستووەتەڕوو”
0

لایک

سەباح سوبحی لەبارەی سەردانی شاندی تورکیا بە سەرۆکایەتی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بە رۆژنامەی “سەباح”ـی راگەیاند، ئەو شاندەی سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد و بۆ ماوەی چوار رۆژ مانەوە؛ شەش مەرجی بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووکی لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە پێشینازکردووە.

ئاماژەی بەوە دا، شاندی تورکیا داوای 13 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک نەوت وەکو تێچووی گواستنەوەی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە کردووە، هاوکات داوای کشاندنەوەی دووەم سکاڵای حکومەتی عێراقی لە دادگای نێوبژوانی نێودەوڵەتی کردووە، کە لە دژیان تۆمارکراوە و تێیدا داوا لە ئەنقەرە دەکرێت قەرەبووی عێراق بکاتەوە لە نێوان ساڵانی 2018 بۆ 2020.

سەباح سوبحی راشیگەیاند، بەرپرسانی ئەنقەرە لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، لە بەرامبەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، داوای شایستە داراییەکانی کۆمپانیا تورکییەکانیان کردووە، بەشێوەیەک 7 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت.

جەختی لەوەش کردەوە، هاوکات لەگەڵ ئەم سێ مەرجە، شاندەکەی تورکیا سێ مەرجی دیکەی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک بۆ دەسەڵاتدارانی بەغداد و هەولێر پێشنیازکردووە و گفتوگۆکان بەردەوامییان هەیە.

En az 10 karakter gerekli