وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لەدابەشكردنی مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەرانی هەرێم.
بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كەلەلایەن داراییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 21-6-2023 مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت.
سەرباری ئەوەی بەغدا 400 ملیار دیناری بۆ مووچە رەوانەی هەرێم كردووە، حكومەت هەرێمی كوردستان دەڵێت ئەو بڕە پارەیە لەگەڵ 200 ملیار داهاتی ناوخۆیان لەبەردەستە بۆ دابەشكردنی مووچەو،بڕی 350 ملیار دینار كورتهێنانیان هەیە بۆ دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بەر لەهاتنی جەژنی قوربان