وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین راگەیەندرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین راگەیەندرا

وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین راگەیەندرا

شوبات 19, 2024 11:18
وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین راگەیەندرا
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە کۆتایی بە شەپۆلی بارانبارین دێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمە بارانی کەم لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و پارێزگای دهۆک و سلێمانی هەیە، لەگەڵ کەمێک بەفربارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ پێشبینی نمە باران دەکرێت لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم، بەفر لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێت، لەکاتەکانی شەودا کاریگەی دابارین نامێنێت کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە.

En az 10 karakter gerekli