بەفەرمی وادەی دانیشتنی تایبەت بە پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجە راگەیەندرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەفەرمی وادەی دانیشتنی تایبەت بە پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجە راگەیەندرا

بەفەرمی وادەی دانیشتنی تایبەت بە پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجە راگەیەندرا

حوزه‌یران 6, 2023 14:22
بەفەرمی وادەی دانیشتنی تایبەت بە پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجە راگەیەندرا
0

لایک

رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 8ـی حوەزەیرانی 2023 پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024 و 2025 کۆدەبێتەوە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خشتەی كاری كۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممەی بڵاوكردەوە و بەگوێرەی خشتەكەش، كاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵەكانی دارایی 2023 و 2024 و 2025 دەدرێت كە لەلایەن لیژنەی دارایی، لیژنەی پلاندانانیی ستراتیژی و خزمەتی فیدڕاڵیەوە راپۆرتی لەبارەیەوە ئامادەكراوە و لە 67 ماددە پێكدێت.

مانگی ئازاری رابردوو ئەنجومەنی وەزیران گەورەترین بودجەی دارایی لە مێژووی وڵاتدا پەسەندکرد، کە بڕی 197 ترلیۆن و 828 ملیار دیناری عێراقی (نزیکەی 152.2 ملیار دۆلار)ی تێپەڕاند.

بە کۆی گشتی کورتهێنان لە بودجەدا 63 ترلیۆن دیناری عێراقییە، بە سودوەرگرتن لەو بەرزبوونەوەیە کە لە نرخی نەوتی جیهانیدا هاتوەتە ئاراوە کە زیاتر لە 95%ی داهاتی دارایی وڵات پێکدەهێنێت، هەوڵی پڕکردنەوەی کورتهێنان دەدرێت.

En az 10 karakter gerekli