وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکرێت

وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکرێت

كانونی دووه‌م 9, 2024 11:13
وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکرێت
0

لایک

کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و سەرۆکایەتیی هەرێم وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق دەستنیشان دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، 09-01-2024، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەوانیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیای نزیک لەپارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێکی باڵای کۆمیسیۆن لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە بەمەبەستی دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.

پێشتر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لە مەرسوومێکدا رۆژی 25ـی شوباتی 2024ـی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی دەستنیشان کردبوو؛ بەڵام دواتر سکاڵایەکی دژی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆنی بۆ هەڵبژاردنەکە راگرت.

عیماد جەمیل جەختی کردەوە، بەهۆی ئەوەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق زیاتر لە حەوت جار بڕیاردانی لەبارەی ئەو سکاڵایە دواخستووە؛ نەیانتوانیوە ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوبکەن، بۆیە داوایان کردووە وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنەکە دەستنیشان بکرێت.

شایەنی سکاڵاکە لە دژی پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە کە تایبەتن بە ژمارەى کورسییەکانی پەرلەمان، یەک بازنەیی و فرە بازنەیی هەڵبژاردن و ژمارەی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانى کوردستان و، لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعوون، ئەندامى کریستیانەکان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى تۆمارکراون. رۆژی 27-12-2023، دادگای فیدراڵی بۆ جاری حەوتەم بڕیاردانی لەبارەی سکاڵاکە بۆ رۆژی 21-01-2024 دواخست.

En az 10 karakter gerekli