ئەردۆغان کابینەی نوێی حکومەتەکەی راگەیاند

ئەردۆغان کابینەی نوێی حکومەتەکەی راگەیاند

حوزه‌یران 3, 2023 23:18
ئەردۆغان کابینەی نوێی حکومەتەکەی راگەیاند
0

لایک

رەجەب تەیب ئەردۆغان، دوای ئەوەی ئەمڕۆ وەکو سەرۆککۆماری تورکیا سوێندی یاسایی خوارد، ناوی ئەندامانی کابینەی نوێی حکومەتی تورکیای لە رێوڕەسمێکدا ئاشکرا کرد، کە لە جێگری سەرۆک و 17 وەزیر پێکهاتووە.

ئەمشەو (3ـی حوزەیرانی 2023)، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، کابینەی نوێی حکومەتی راگەیاند، کە بە دووەم کابینەی حکومەتی تورکیا لە سیستمی سەرۆکایەتی دادەنرێت و زۆربەی ئەو وەزیرانەشی لەم کابینەیەدا لەلایەن ئەردۆغانەوە دەستنیشانکراون کەسایەتی نوێن و 15 وەزیری کابینەی پێشوو لەم خولەی پەرلەماندا کورسی پەرلەمانییان لە هەڵبژاردنی 14ـی ئایار بەدەستهێناوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا سوێندی یاسایی دەخۆن.

کابینەی نوێی حکومەتی تورکیا لەمانە پێکدێت:

جەودەت یڵماز، یاریدەدەری سەرۆککۆمار 

یڵماز توونج، وەزیری داد 

ماهینوور ئۆزدەمیر گۆگتاش، وەزیری کۆمەڵایەتی و خێزان 

ڤێدات ئشکهان، وەزیری کار و بیمەی کۆمەڵایەتی 

محەممەد ئۆزهەسەکی، وەزیری ژینگە و شارەوانی 

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە 

عوسمان ئاشکن باک، وەزیری وەرزش و لاوان

ئاڵپارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکان 

محەممەد شیمشەک، وەزیری دارایی 

عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆ

محەممەد نووری، وەزیری کولتوور و گەشتیاری 

یوسف تەکین، وەزیری پەروەردە 

یەشار گیولەر، وەزیری بەرگری 

فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی 

محەممەد فاتیح کاجر، وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیا 

عومەر بۆڵات، وەزیری بازرگانی 

عەبدوڵقادر ئوراڵئۆغڵو، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن 

ئیبراهیم یوماكڵی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستان 

En az 10 karakter gerekli