ئەمڕۆ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

ئەمڕۆ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

تەممووز 15, 2023 11:14
ئەمڕۆ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
0

لایک

ئەمڕۆ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌یاسای گرنگ كه‌ ناكۆكی سیاسیان له‌سه‌ره‌، له‌وه‌رزی نوێی یاسادانان گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ بكرێت.

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی دانیشتنه‌كانی رۆژانی شه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ی داهاتووی بڵاوكردووه‌ته‌وه و رۆژی شه‌ممه‌ خوێندنه‌وه‌ بۆ 7 پڕۆژه‌یاسا ده‌كات، هه‌روه‌ها رۆژی دووشه‌ممه‌ خوێندنه‌وه‌ بۆ 5 پڕۆژه‌یاسا ده‌كرێت، كه‌ گرنگترینیان یاسای ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی و دژه‌ تیرۆرن.

رائید مالیكی، له‌ لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان ئاشكرایده‌كات، چه‌ندین یاسای گرنگ له‌ چاوه‌ڕوانی په‌رله‌ماندان بۆ په‌سه‌ندكردنی، به‌تایبه‌تی ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ ناكۆكی سیاسیان له‌سه‌ره‌ و له‌ خوله‌كانی پێشوودا به‌ هۆكاری یاسایی و ته‌كنیكی به‌ جێهێڵدراون.

En az 10 karakter gerekli