وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسی هاوبەشدا لە ئەنقەرە وەسفی ئەنجامنامەی 12ـەمین رێكخراوی تیرۆریستی پەكەكەی بە “بڕیارێکی مێژوویی و گرنگ”کرد.
هاكان فیدان، کە لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی ئوردن و وەزیری دەرەوەی ئوردن ئەیمەن سەفەدی و وەزیری دەرەوەی حکومەتی راگوزەری سووریا ئەسعەد شەیبانی کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدابوو، لە لێدوانەکەیدا جەختی لەسەر گرنگی ئەم بڕیارە کردەوە.
وتیشی” بڕیارێکی مێژووییە، بەتایبەت لە ڕووی ئاشتی درێژخایەن و ئارامییەوە زۆر گرنگە”، وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختیشی کردەوە، “پاش ئەم بڕیارانە هەندێک هەنگاو پێویستە بنرێن، ئێمەش لە نزیکەوە چاودێری دەکەین”.