ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، هاوکار و پشتیوانی گەلی فەڵەستین بکەن بۆ ئەوەی مافەکانیان بە دەست بهێنن و بتوانن بڕیارێک لە بارەی چارەنووسی خۆیان بدەن، لە بری ئەوە بیر لە هەنگاوێکی پاکتاوی بکرێتەوە و دانیشتووانی غەززە بۆ میسر و ئوردن و وڵاتانی دیکە ڕابگوازرێن.
ئیسماعیل بەقائی وتیشی، ڕاگواستنی دانیشتووانی غەززە، بەشێکە لە پاکتاوی داگیرکاری کەرتەکە و گشت فەڵەستین، هەربۆیە نابێت لایەنی سێیەم بڕیار لە چارەنووس و داهاتووی فەڵەستینیەکان بدات.
دۆناڵد ترەمپ لە دوای دەستبەکاربوونی لە کۆشکی سپی، ، تاوەکوو ئێستا چەند جارێک باسی لە سەقامگیری ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە و ڕایگەیاندووە، بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ، دەبێت دانیشتووانی غەززە بۆ میسر، ئوردن و وڵاتانی دیکەی عەرەبی بگوازرێنەوە.