دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر بارمتەكان نەگەڕانەوە دەرگای دۆزەخ بۆ حـ.ـەماس دەكەمەوە

دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر بارمتەكان نەگەڕانەوە دەرگای دۆزەخ بۆ حـ.ـەماس دەكەمەوە

شوبات 11, 2025 13:41
دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر بارمتەكان نەگەڕانەوە دەرگای دۆزەخ بۆ حـ.ـەماس دەكەمەوە
0

لایک

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، دەرگای دۆزەخ لە بزووتنەوەی حـ.ـەماس دەکرێتەوە، ئەگەر تاوەكو ڕۆژی شەممەی داهاتوو هەموو بارمتە ئیسرائیلیەكان ئازاد نەكات، هاوكات ڕایگەیاند، گەڕانەوەی هەموو بارمتەكانیان دەوێت.

سەرۆكی ئەمریكا پێشنیاریكرد ئیسرائیل ئاگربەستی غەززە هەڵبوەشێنێتەوە ئەگەر بزووتنەوەی حـ.ـەماس هەموو بارمتەكان ئازاد نەكات لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا، ئاماژەی بەوەكرد لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل قسەدەكات لەبارەی ئەو مۆڵەتە كۆتاییە.

هەروەها ترەمپ  وتیشی، ئەو كارە بەجێدەهێڵێت بۆ ئیسرائیل بۆئەوەی بڕیار بدات چی روودەدات لەبارەی ئاگربەست، جەختی كردەوە پێویستە حەماس هەموو بارمتەکان پێکەوە ئازادبکات نەک بە چەند قۆناغێک.

ئەو هەڕەشەیەی سەرۆكی ئەمریكا لەدوای هەڕەشەكەی بزووتنەوەی حـ.ـەماس هات بۆ دواخستنی ئازادكردنی کاروانى شەشەمی بارمتەكان، ئەگەر ئیسرائیل پابەندی ئاگربەست نەبێت.

En az 10 karakter gerekli