وادەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ دیاریکرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وادەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ دیاریکرا

وادەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ دیاریکرا

كانونی دووه‌م 25, 2024 11:52
وادەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ دیاریکرا
0

لایک

بڕیارە رۆژی شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێكی ئاسایی ئەنجامبدات و یەكەم بڕگەی دانیشتنەكەش هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنەكە دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25-01-2024، فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی رۆژی شەممەی داهاتوو، 27-01-2024ـی پەرلەمانی بڵاوکردەوە کە کاتژمێر 11:000ـی پێشنیوەڕۆ دەستپێدەکات.

دانیشتنەکە لە حەوت بڕگە پێکدێت؛ بڕگەی یەکەمی تایبەت کراوە بە بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق.

بڕگەكانی دیكەی دانیشتنەكە خوێندنەوە و تاوتوێكردنی ژمارەیەك پرۆژەیاسا دەبێت.

لە 14ی ئەم مانگە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەڕێكی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنەكەی ئەنجامدا، بەڵام هیچ كام لە كاندیدەكان نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنن، بەهۆیەوە یەكلاكردنەوەی كاندیدی ئەو پۆستە دواخرا.

En az 10 karakter gerekli