ئەمریکا: پێشوازیی لە راگەیاندنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمریکا: پێشوازیی لە راگەیاندنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین

ئەمریکا: پێشوازیی لە راگەیاندنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین

حوزه‌یران 27, 2024 11:12
ئەمریکا: پێشوازیی لە راگەیاندنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین
0

لایک


ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق پێشوازیی لە دیاریکردنی وادەی نوێی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

رۆمانۆوسکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی” پێشوازیی لە ڕاگەیاندنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەین کە بڕیارە لە 20ی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ بەڕێوە بچێت”.

هەروەها پیرۆزبایی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێ “گەرەنتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بکرێت”

هەر لە پەیامەکەیدا، باڵیۆزی ئەمەریکا لە بە‌غدا، نووسیویەتی “چەند جارێک لە پێناوی دیموکراسییەتی هەرێمی کوردستانی هەڵبژاردن دواخرا، هەربۆیە هیوادارین هیچ دواخستنێکی دیکە لە ئارادا نەبێت.”

رۆژی 26ـی حوزەیرانی 2024 دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسوومێکی هەرێمیدا، ڕۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی 2024ی بۆ وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کردووە.

En az 10 karakter gerekli