ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، ڕایگه‌یاند، به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك زیادیكردووه و به‌كارهێنان و بازرگانی كردن به مادده‌كه له هه‌ڵكشاندایه، ده‌شڵێت، “هه‌رێم كاری جددی له‌سه‌ر نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر كردووه”.
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، رێكەوتی 29ـی ئایاری 2025، له‌وتارێكدا له هەڵمەتی نیشتمانی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، ڕایگه‌یاند، “ماددەی هۆشبەر یەکێکە لە کێشە هەرە ترسناکەکان کە بەرۆکی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی گرتووە، کێشەیەکە لە هەموو جیهاندا، ڕیشەیەکی مێژوویی هەیە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی هەموو وڵاتان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێم، تەحەددایەکی جددیه و کاریگەرییەکەیان کەمتر نییە لە تیرۆر، “شەڕی ئەمڕۆمان هەر لەگەڵ هەر تیرۆر و تیرۆریستان نییە، بەڵکو هاوکات جەنگێکی تریش هەیە کە بەرەنگاربوونەوەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانە”.
وه‌زیری ناوخۆ باسی له‌وه‌شكرد، “لەم ساڵانەی دواییدا لەسەرتاسەری جیهاندا، ڕێژەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان بە شێوەیەکی ترسناک زیادیکردووە، بەتایبەتی لەنێو گەنجان و هەرزەکاراندا، هەروەها بازاڕی ئەم ماددانە بووەتە هۆی گەشەسەندنی دارایی بۆ دەستە تاوانکارییەکان، ئەوەش گرفتەکەی چەند بەرانبەر کردووە”.