ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامده‌دات و به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ش، ڕه‌وشی پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ دکرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و به ئاماده‌بونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه.
له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌دا دواهه‌نگاو و به‌ره‌وپێشچونه‌كانی وردبینیكردنی ژماره‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن تیمی هاوبه‌شی دیوانی چاودێریی داراییی فیدڕاڵی و هه‌رێم ده‌خرێته‌ڕوو.
له بڕگه‌ی دوه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بابه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان و دواپه‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م پرسه له نێوان عێراق و توركیا باس و گفتوگۆی لێوه ده‌كرێت.
بڕگه‌ی سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت به خستنه‌ڕووی ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.