وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هاوڵاتییانی: گەشت بۆ ئێران مەكەن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هاوڵاتییانی: گەشت بۆ ئێران مەكەن

ئاب 2, 2025 12:09
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هاوڵاتییانی: گەشت بۆ ئێران مەكەن
0

لایک

ئەمڕۆ شەممە، رێكەوتی ٢ـی ئابی٢٠٢٥، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆی بە زمانی فارسی داوای لە هاوڵاتیانی ئەمریکا کرد بە پلانەکانیان بۆ سەردانیکردنی ئێران دا بچنەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکی بە زمانی فارسی بڵاوکردووەتەوە و هۆشداری داوەتە هاوڵاتیانی و داوایان لێ دەکات، ئەگەر هەر پلانێکی گەشتکردنیان بۆ ئێران هەیە، ئەوە چاو بە پلانەکانیاندا بخشێننەوە، ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێران لە دوای شەڕی لەگەڵ ئیسرائیلدا تووشی نیگەرانی و ترس بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەر کەسێک بیر لە سەردانی ئێران دەکاتەوە، پێویستە هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکەی بکاتەوە، جەختیش لەوە کراوەتەوە، کە هاوڵاتیانی ئەمریکی “نابێت گەشتی ئێران بکەن” لە هیچ کاتێکدا.

ئەمریکا ئێرانی لە لیستی “پۆلی چوارەم” داناوە، کە بەرزترین ئاستی هۆشدارییە کە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا سەبارەت بە گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتانەی بە مەترسیدار دادەنرێت، دەریدەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئامۆژگاری ئەو هاوڵاتیانەی کرد کە ئارەزووی گەشتکردن دەکەن، پێش ئەوەی هەر بڕیارێک بدەن، سەردانی ماڵپەڕی فەرمی ڕاوێژکاری ئەمنی بکەن بۆ زانینی نوێترین نوێکاری و زانیارییە ئەمنییەکان.

En az 10 karakter gerekli