ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ خولێکی نوێی دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا و لە دانوستانی داهاتوودا تاوتوێی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن دەكەن، سەرباری ئەوەی هەردوو وڵات بە تەواوی دژ بەیەکن، هەروەها “ئامادەیی دەربڕی بۆ ئەوەی سێ هەزار تەرمی دیکەی سەربازەکان ڕادەستی ئۆکرانیا بکات”
ڤلادیمێر پوتین، ئەمڕۆ هەینی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ خولێکی نوێی دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا، کە شوێن و وادەی دانوستانەکانیش هێشتا ڕێککەوتنی لەسەر نەکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “تاوتوێکردنی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات دەبێتە بابەتی دانوستان لەگەڵ کیێڤ”، هەروەها سوپاسی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیای كرد بۆ ڕۆڵی لە گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردولا لە ئیستانبوڵ.
سەرۆکی رووسیا جەختی لەوەکردەوە، “پێشنیارەکانی رووسیا و ئۆکرانیا سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی ململانێکان بە تەواوی دژ بەیەکن، بەڵام پەیوەندی نێوانیان دەپارێزن، دوای تەواوبوونی ئاڵوگۆڕی دیل و سەربازەكان”.
پوتین ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی “سێ هەزار تەرمی دیکەی سەربازەکان ڕادەستی ئۆکرانیا بکات، جگە لەو شەش هەزار تەرمەی کە پێشتر ڕادەستکراون”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا